کوردستانی نوێ
به‌ده‌ست خۆم نییه ناتوانم پێنه‌كه‌نم، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك پێكه‌نین په‌نده عه‌ره‌بییه‌كه‌م بیرده‌خاته‌وه كه‌ده‌ڵێت (شر البلیه ما یضحك) واته خراپترین به‌لا ئه‌وه‌یه كه بتهێنێته پێكه‌نین، به‌ده‌ست خۆم نییه و ناتوانم قاقا پێنه‌كه‌نم به‌و پارله‌مانتاره ته‌پله له‌سه‌ره‌ی لیستی گرده‌كه كاتێك به سه‌رو مل بادان ئیشاره‌ت بۆ (دكتۆر) شاهۆ ده‌كات كه ئه‌ویش ته‌پلا لێبدات، خۆ به‌وه نییه (دكتۆرای) له‌ئه‌ده‌بدا هه‌یه ئه‌وان هه‌موویان له‌به‌رده‌م ئه‌و سوێنده‌دا كه له‌ژووریكی ماڵه‌كه‌ی سه‌ر گرده‌كه خواردیان یه‌كسانن و كه‌س له‌كه‌س زیاتر نییه، ئه‌و سوێندخواردنه‌ی كه‌هه‌ر وه‌كو گروپێكی توندڕه‌وی سه‌رده‌می ئایدۆلۆژیا شمولییه‌كان ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڕاستی هه‌رچه‌ند ره‌فتارو قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته ده‌بینم شانۆگه‌ریی (قوتابخانه‌ی گێره‌شێوێنه‌كان)ی عادل ئیمامم بیرده‌كه‌وێته‌وه كه‌هه‌ر بۆئه‌وه‌ی كات بڕوا‌و ده‌رس نه‌خوێنن بڕوبیانوویان به مامۆستاكه‌یان ده‌گرت و قسه‌ی بێسه‌رو به‌رو ره‌فتاری ناماقوڵیان ده‌كرد به‌لام دیاره ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی شانۆگه‌ریییه‌كه‌ی عادل ئیمام په‌یامێكی مرۆڤانه‌یان هه‌بووه‌و به‌شێوازێكی كۆمیدیانه چه‌ندین نه‌وه‌یان هێناوه‌ته پێكه‌نین و بوون به‌سونبولی نێو دنیای كۆمیدیا له‌بواری هونه‌ردا، به‌لام ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ی ناو پارله‌مان كاتێك به‌نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و ته‌پلا كوتان جه‌لسه‌كانی په‌رمان و وتووێژه‌كان دواده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه نییه ته‌مه‌ڵن نایه‌نه‌وێ ده‌رس بخوێنن به‌ڵكو نییه‌تێكی شه‌ڕانگێزیی له‌پشته كه دواخستنی بوده‌جه‌و دیعایه‌كردنێكی هه‌رزان به‌هایه بۆ لیسته‌كه‌یان.
په‌رله‌مانتارێكی ساویلكه
وامزانی ئیتر زنجیره كۆمیدییه‌كه‌یان به‌و ته‌پڵێدانه ئه‌لقه‌ی كۆتایی خۆی راگه‌یاندووه كه‌چی تومه‌ز هێشتا ماوێتی، كاتێك ژنه پارله‌مانتارێكیان له‌كاتی ده‌نگداندا له‌بری ده‌ستێكی هه‌ردوو ده‌ستی بڵند كرد‌و ساویلكانه وایزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دواوه دانیشتووه ئیتر نایبینن كه هه‌ردوو ده‌ستی به‌رز كردۆته‌وه، ئایا ئه‌مه ره‌فتاری پارله‌مانتارێكی راشید و ئاقڵه؟ یان ره‌فتاری قوتابییه‌كی ناوه‌ندی كاتێك له‌پۆلدا مامۆستاكه‌یان مه‌وزوعێكی وه‌كو چوون بۆ سه‌یران ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه كه ئاخۆ ئه‌م هه‌ینیه بچن بۆ سه‌یران یا هه‌ینییه‌كه‌ی تر ئه‌میش زۆر حه‌زده‌كات زوو ئه‌و سه‌یرانه بكه‌ن له‌تاوا هه‌ردوو ده‌ستی به‌رزده‌كاته‌وه!! خۆزگه ده‌مزانی له‌و كاته‌دا كه بڕیار ده‌دا ده‌سته‌كه‌ی تریشی به‌رزكاته‌وه بیری له‌چی كردۆته‌وه؟ تۆ بڵێی به فرت و فێڵێكی زۆر موهیمی زانیبێت؟! به‌ڕاستی دیسان پێكه‌نینم دێت به‌لام كورد وته‌نی: له‌داخا پێكه‌نینم دێت.
