pukmedia
پاشئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 7/3 هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌و ناوچه‌كانی عیراقدا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كاتێكی كه‌م دوای ته‌واو بوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجامێكی سه‌ره‌تایی ده‌نگدانه‌كه ده‌ركه‌وت
له خواره‌وه ناوی ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌تان بۆ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه لیستی هاوپه‌یمانیی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تیایاندا به‌ده‌ستهێناوه.
له قه‌زاكانی ( داقوق، ده‌ربه‌ندیخان، رانیه، قه‌ڵادزێ، چه‌مچه‌ماڵ، سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، پێنجوێن، دوكان، كۆیه، كفری، خانه‌قی، چوارتا، دوز، رواندز، چۆمان، كه‌لار) و چه‌ندین قه‌زای تر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها له‌ناحییه‌كانی سه‌ر به‌م قه‌زایانه‌ش به‌هه‌مان شێوه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌ركه‌وتنی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه ئه‌وانیش (زه‌ڕایه‌ن، خه‌له‌كان، سه‌ركه‌پكان، خدران، به‌رزنجه، حاجیاوا، چوارقوڕنه، بنگرد، كفری، بازیان، پیره‌مه‌گرون، سورداش، خورماڵ، بیاره، ته‌وێڵه، عه‌ربه‌ت، ته‌ق ته‌ق، ماوه‌ت، كه‌ناروێ، سه‌رقه‌ڵا، مه‌یدان، تاسڵوجه، گاپێڵۆن) و چه‌ندین ناحیه‌ی تر.
