کوردستانی نوێ
مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانیى ژنانه‌وه بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ژنانى كوردستان كرد كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
ژنانی سه‌لارو تێكۆشه‌ری كوردستان
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ژنانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌و بۆنه جیهانییه ببێته قۆناغێكی دیكه‌ی تێكۆشانی نیشتمانی و ره‌گه‌زی و مرۆڤانه‌ی ئێوه، له‌پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ژنانی كوردستان، له‌یه‌كسانی ره‌گه‌زی و كاراتركردنی رۆڵی ژنان له‌پرۆسه سیاسی و ئیداری و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوورییه‌كان.
ژنانی تێكۆشه‌ر
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندییه‌وه به‌و دنیا بینییه‌وه ته‌ماشای مه‌سه‌له‌ی ژنانی كردووه، كه به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌تێكۆشانی رزگاری نیشتمانی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌لایه‌تی، بۆیه نه‌ك هه‌ر پشتیوانی تێكۆشانه‌كانتان بووه، به‌ڵكو تێكۆشانه‌كانی ئێوه‌ی وه‌ك به‌شێك له‌تیكۆشانی خۆی مامه‌ڵه كردووه.
هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه، ساڵ دوای ساڵ پێگه‌ی ژنان له‌ناو ئاسته جیاجیاكانی یه‌كێتیدا فراوانتر‌و به‌رچاوتر ده‌بێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێگه‌ی ژنان له‌ئاستی كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌تیشدا به‌هێزترو كاریگه‌رتر بووه، به‌لام هێشتا ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌ژنان له‌ناو یه‌كێتی و له‌ناو حكومه‌ت و له‌ناو په‌رله‌مان و به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا هه‌یانه، له‌گه‌ڵ دیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رۆڵی ژنان كۆك نییه، بۆیه پێویسته تێكۆشانی هاوبه‌شی ئێوه‌و تێكۆشانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌گشتی لێره به‌دوا به‌و ئاراسته‌یه بێت كه‌بوونی ژنان له‌ناوه‌نده بالاكانی بڕیاری یه‌كێتیدا زۆرتر‌و به‌رچاوتر بكرێت، كه‌ئه‌و ئامانجه‌ی یه‌كێتیش ده‌بێت له‌كۆنگره‌ی سێهه‌مدا بچێته بواری جێبه‌جێبوونه‌وه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، ژنانی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ین كه‌نوێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناوه‌نده‌كانی بالای بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقدا، رۆڵی خۆیان له‌پێناوی ئامانجه ره‌واكانی ژنان كاراتر ده‌كه‌ن.
جێی خۆیه‌تی له‌م رۆژه‌دا، ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین كه‌تێكۆشانی ژنان له‌كوردستاندا، بۆته به‌شێكی گرنگ له‌پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌مه‌ش ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یه كه له‌و بواره‌دا وه‌دیهاتووه‌و ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانیشی كاری فراوانتری هاوبه‌ش ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاراتركردنی تێكۆشانی خۆی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌وئامانجه به‌ئه‌ركی فیكری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی خۆی ده‌زانێت و هه‌ر بۆیه‌ش پێیوایه كه‌ده‌بێت له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و تێكۆشانه‌دا بێت.
ئه‌م بۆنه‌یه به‌ده‌ره‌فه‌ت ده‌زانین، كه‌سلاوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بنێرین بۆ تێكۆشانی ژنانی كوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ گیانی ئه‌و ژنه تێكۆشه‌رانه‌ی له‌سه‌نگه‌ره جۆراوجۆره‌كانی كوردایه‌تیدا گیانیان به‌خشی.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدا، به‌پێویستی ده‌زانین ئیدانه‌ی هه‌میشه‌یی خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه ته‌ئكید بكه‌ینه‌وه، كه به‌پاساوی جۆراوجۆر له‌دژی ژنان ئه‌نجامده‌درێن و قوربانیانی توندوتیژیی دژی ژنان به‌قوربانیانی ده‌ستی نه‌فامی و نه‌زانی و پاشكه‌وتن ده‌زانین و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی له‌پشت دیارده‌كه‌وه‌یه، جارێكی دیكه‌ش به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین و بنبڕكردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شی به‌ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی خۆمان ده‌زانین، وه‌ك چۆن له‌ڕابردووشدا وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی له‌ئاستی یاسایی و فیكری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه‌وه تێكۆشانمان بۆی كردووه‌و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش كه‌تائێستا به‌قازانجی مه‌سه‌له‌كانی ژنان وه‌دیهاتوون به‌تایبه‌ت له‌بواری یاساییدا، به به‌شێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین.
سلاو له8ی مارس
سلاو له‌تێكۆشانی ژنانی كوردستان
سه‌ركه‌وتووبێت تێكۆشانی هاوبه‌شی ژنان و هێزه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی كوردستان، له‌پێناوی وه‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و به‌رخوردار له‌یه‌كسانی ره‌گه‌زی له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
8ی مارسی 2010
