پێویسته‌ گره‌و له‌دژی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد نه‌كرێت له‌ده‌یه‌ی داهاتوود

كۆمپانیای «رنیسانس كابیتال»ی سه‌رمایه‌گوزاری روسیایی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و تیایدا دیمه‌نێكی له‌عیراق باسكردووه‌، ئه‌ویش ناوچه‌یه‌كه‌ به‌دووری 60 میل له‌شاری موسڵه‌وه‌. راپۆرته‌كه‌ رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تامیز)یش بڵاویكردۆته‌وه‌و تیایدا هاتووه‌، توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌ سوننه‌كانپێویسته‌ گره‌و له‌دژی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد نه‌كرێت له‌ده‌یه‌ی داهاتوودا كه‌ شاری موسڵیان داگیر كردووه‌ وا دوژمنیان ده‌كوژن وه‌ك ئه‌وه‌ی هێشتا له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا بژین. به‌ڵام له‌ كوردستانی تازه‌ پێگه‌یشتوو كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و په‌یوه‌ندییه‌كی بچڕ بچڕی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا هه‌یه‌، ره‌وشه‌كه‌ ته‌واو جیاوازه‌، ته‌نانه‌ت خراپترین شه‌ڕو پشێوی به‌قازانجی هه‌ندێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كورده‌كان پاش نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ له‌ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كورد، به‌ڵام ئێستا سودمه‌ندن له‌ ئاژاوه‌كانی عیراق، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ توركیای دوژمنیاندا باش بووه‌و به‌هۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانیه‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، پێویسته‌ كه‌س گره‌و له‌دژی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد نه‌كات له‌ ده‌یه‌ی داهاتوودا. سوریاو عیراق كێشه‌ی ناوخۆیان هه‌یه‌و سنوره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌ره‌ڵا كراون، گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌قاعیده‌ ئه‌و هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌و توانیویانه‌ رووبه‌رێكی فراوان له‌سوریاو عیراق داگیر بكه‌ن، پاش تێپه‌ڕبوونی 13 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی ئه‌مریكا له‌ئه‌فغانستان و خه‌رجكردنی ده‌یان تریلیۆن دۆلار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وڵاته‌ جیهادیبه‌كه‌ی قاعیده‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ بن لادن.