پسپۆڕانی ئه‌مریكا: پێشمه‌رگه‌ ته‌نها هێزه‌ بتوانێت موسڵ رزگاربکات ‌

دیریك هارڤی مامۆستای زانكۆی باشووری فلۆریدا، یه‌كێكه‌ له‌ پسپۆڕه‌ باڵاكانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عیراق، ئه‌و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عیراق و هۆكاره‌كانی پسپۆڕانی ئه‌مریكا: پێشمه‌رگه‌ ته‌نها هێزه‌ بتوانێت موسڵ رزگاربکاتسه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگه‌ژه‌كان به‌تایبه‌ت ئێستا كه‌ عیراقی دووچاری شه‌ڕ كردۆته‌وه‌، به‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری راگه‌یاندووه‌: به‌بۆچوونی من نوری مالكی هیچ رۆژێك نه‌یتوانیوه‌و نیازیشی نه‌بووه‌ بۆ یه‌كخستنی عیراق، له‌سه‌ره‌تاوه‌ بژارده‌یه‌كی خراپ بووه‌و پشتگیری كردنمان لێی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ بووه‌.
دیریك هارڤی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراق و چۆڵكردنیان ده‌ڵێت: هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌نها هێزه‌ كه‌ توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵی هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ پسپۆڕان گومانیان هه‌یه‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌شه‌ڕێكی له‌وشێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌ پێشه‌كییه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی كوردستان.