پاریس؛ مه‌لا به‌ختیار توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی (حكومه‌تی كوردستان‌و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی) پێشكه‌شكرد ‌

ئالان تۆرین: كورد‌و پێشمه‌رگه‌، بوونه‌ته‌ پارێزه‌ری نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی عیراق
قوتابخانه‌ی خوێندی باڵای زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پاریس‌و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌نته‌رڤۆنسیۆنی سۆسیۆلۆجی (كادیس) له‌پاریس، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆجیپاریس؛ مه‌لا به‌ختیار توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی (حكومه‌تی كوردستان‌و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی) پێشكه‌شكرد سیاسی، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی به‌فه‌رمی وه‌ك رووناكبیرێكی رۆشنگه‌رو سیاسییه‌كی باڵا، بانگهێشتی فه‌ره‌نسا كرد، رۆژی 20/6، له‌باره‌گای سه‌نته‌ری ناوبراو، مه‌لا به‌ختیار توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ پێشكه‌شكرد.
له‌گه‌ڵ ئالان تۆرێن كۆبۆوه‌
پاشئه‌وه‌ی له‌سه‌نته‌ری‌ كادیس له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌بیرمه‌ندان‌و توێژه‌ران‌و پرۆفیسۆری‌ ئه‌و وڵاته‌، له‌نێویاندا پرۆفیسۆر فلیپ باتای سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كادیس‌و میشێل ڤیڤۆركا سه‌رۆكی رێكخراوی سۆسیۆلۆجیای جیهان‌‌و دانیال جولی-ه‌وه‌ پێشوازیلێكرا، مه‌لا به‌ختیار له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی جیهان ئالان تۆرێن كۆبۆوه‌، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌پرۆفیسۆر فلیپ باتای، پرۆفیسۆر میشێل ڤیڤۆركاو د.عادل باخه‌وان ئاماده‌یبوون.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕای پێویست سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی هاوكاریكردن‌و په‌یوه‌ندیی فكری نێوان سه‌نته‌ری كادیس‌و زانكۆی سلێمانی‌و زانكۆكانی تری كوردستان‌و چۆنێتی ئاماده‌كردنی گه‌نجانی كوردستان له‌بواری سۆسیۆلۆژیدا ئاڵوگۆڕ كرا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ چه‌ندین بیرۆكه‌ی‌ پێویست به‌و پڕۆژه‌یه‌ گه‌ڵاڵه‌ كران.
له‌هه‌مان سه‌نته‌ر، مه‌لا به‌ختیار توێژینه‌وه‌كه‌ی به‌ناوی (حكومه‌تی كوردستان‌و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی)، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌پرۆفیسۆرو توێژه‌رانی فه‌ره‌نسی‌و دیپلۆماتكارو كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ باڵای‌ ئه‌و وڵاته‌،