كورده‌ فه‌یلییه‌كانی به‌غدا: پشتیوانی له‌یه‌كێتی ده‌كه‌ین ‌

كورده‌ فه‌یلییه‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ مه‌ڵبه‌ندی‌ رێكخستنی‌ یه‌كێتی له‌به‌غدا دووپاتكرده‌وه‌‌و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌شیان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن گوایه‌ فه‌یلییه‌كان ته‌نیا شه‌ڕی‌ مه‌زهه‌ب ده‌كه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی‌ هاوسۆزی‌ نیشتمانیی كورده‌ فه‌یلییه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ «ئه‌وان یه‌ك ده‌ست‌و یه‌كهه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ براكانیان له‌ڕێكخستنه‌كانی‌ یه‌كێتی دژی‌ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌ بكرێته‌سه‌ر یه‌كێتی»، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌ڕۆح‌و گیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتییدان، بۆ پارێزگاریكردن‌و پاراستنی‌ باره‌گاكانیان له‌به‌غدا. كورده‌ فه‌یلییه‌كانی به‌غدا: پشتیوانی له‌یه‌كێتی ده‌كه‌ین