ئه‌و پرسیاره‌ی مێشكی ئه‌ڵمانه‌كانی هه‌راسان كردووه‌؟ ‌

ئه‌ڵمانیا، بورهان ئه‌مین
دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عیراق‌و شام (داعش)، ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی عیراقدا گرت، رێكخراوه‌ سه‌له‌فی‌و تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و پرسیاره‌ی مێشكی ئه‌ڵمانه‌كانی هه‌راسان كردووه‌؟ئه‌وروپاو خۆرئاوا به‌ئاشكرا ده‌ستیان به‌جموجۆڵكردووه‌، سیاسه‌تمداره‌كانی خۆرئاواش نیگه‌رانن له‌وڵاته‌كانیان كه‌ چه‌ك‌و جبه‌خانه‌ ده‌فرۆشنه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی هاوكاری تیرۆر‌و توندوتیژی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام شاره‌زایانی ره‌وته‌ توندڕه‌وه‌كانی ئیسلامی سه‌له‌فی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هاوڕان كه‌ هه‌موو رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی جیهان له‌لایه‌ن كه‌سانی خۆبه‌خشی سه‌له‌فییه‌وه‌ هاوكاری ده‌كرێن كه‌ له‌وڵاتانی خۆرئاواوه‌ نیشته‌جێن.
تۆماس دیمیزیری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌ر ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی سوریا دروست بووه‌، 320 كه‌س له‌و سه‌له‌فیانه‌ی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیان، ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێهشتووه‌‌و ته‌نها 100 كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ «ئه‌ڵمانیا مه‌ترسی كاری تیرۆریستی له‌سه‌ره‌‌و هۆشداریداوه‌ له‌مه‌ترسی ئه‌و گروپانه‌».
به‌پێی راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كانی میدیای ئه‌ڵمانیا، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌ند شارێكی عیراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، 150 كه‌س له‌سه‌له‌فییه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌یه‌كێك له‌باخه‌كانی شاری بۆنی  ئه‌ڵمانیا، ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕاوه‌، به‌پێی بانگه‌وازی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ له‌خۆشی سه‌ركه‌وتنی ئیسلام بووه‌ به‌سه‌ر كافره‌كاندا.
پرسیارێك كه‌ مێشكی ئه‌ڵمانییه‌كانی هه‌راسان كردوه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن ده‌بێت یه‌كێك له‌دایك‌و باوكێكی ئه‌ڵمانی له‌دایكبوو بێت‌و له‌و وڵاته‌دا به‌ به‌رزترین راده‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن خوێندنی ته‌واوكردبێت، له‌ئاینی مه‌سیح وه‌رگه‌ڕێ‌و ببێته‌ ئیسلامێكی سه‌له‌فی‌و توندڕه‌و تیرۆریست‌و له‌ناوچه‌ گه‌رمه‌كانی جیهان بسوڕێته‌وه‌و بانگه‌شه‌ی ویلایه‌تی ئیسلام بكات.