دانیمارك/ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی دانیمارك پالپشت و پشتگیرن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ کوردستان و ئاماده‌بوونی خۆشیان ده‌رده‌برن پێشمه‌رگ بن له‌ پێناو به‌رگریکردن له‌ خاکی کوردستان و پاراستنی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان

به‌مه‌به‌ستی پالپشت و پشتگیری کردنی هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان و ده‌ربرینی ئاماده‌باشی بۆ به‌رگریکردن له‌ خاکی کوردستان و پاراستنی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان کۆمیته‌یIMG_3291IMG_3301 دانیمارکی کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ردار محمد به‌رپرسی کۆمیته‌و ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی شاری ئارهوس و ده‌وروبه‌ری له‌ دوورگه‌ی یولاندی ولاتی دانیمارك کۆبوونه‌وه‌

سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی پارێزه‌ری خاکی کوردستان له‌لایه‌ن سه‌ردار محمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ ده‌ستی پێکرد .

دواتر به‌رپرسی کۆمیته‌ دوای به‌خێر هێنانی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان به‌ناوی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانه‌وه‌ سلاوی شۆرشگیرانه‌ی ئاراسته‌ی یه‌که‌یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرد که‌ ئیمرۆ له‌ سه‌نگه‌راکانی پێشه‌وه‌ی نه‌به‌ردیدا به‌رگری له‌ خاکی کوردستان ده‌که‌ن به‌ گیانی پاکی خۆیان خاکی کوردستان و کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان ده‌پارێزن.

دواتر سه‌ردار محمه‌د له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و بارو دۆخه‌ی ئێستا له‌ عیراق به‌ گشتی وله‌ سنووری کوردستان به‌تایبه‌تی وه‌ تیایدا ئاماژه‌ی کرده‌ رۆلی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد که‌ زۆر به‌ وریایه‌وه‌ کار له‌گه‌ل بارو دۆخه‌که‌ ده‌که‌ن به‌ ئاگاییشه‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ ده‌جوولێنه‌وه‌ ، هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ش ئاگاداربوون که‌ له‌و ناوچانه‌ شتێك له‌ ئارادایه‌ و ئاگاداری حکومه‌تی ناوه‌ندی عیراقیشیان کردبوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌ گه‌ل ده‌سپێکردنی جموجۆلی تیرۆریستان و هه‌لاتنی هێزه‌کانی چه‌کداری حکومه‌تی ناوه‌ندو چۆلکردنی مۆلگاکانیان ده‌سبه‌جێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پێش ئه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعیش  ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و شوینانه‌ داگرن که‌ ده‌که‌وێته‌ نێو خاکی کوردستان شوێنه‌کان پر ده‌که‌نه‌وه‌ خاکی کوردستان ده‌پارێزن. به‌ مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له‌ خاکی کوردستان و پاراستنی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان.

ئێمه‌ وه‌ك کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان له‌ کۆمیته‌ی دانیمارك به‌ناوی به‌شداربووانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌تی و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌که‌مان به‌ گشتی داواکارین له‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی و کوردستان له‌م رۆژه‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی عیراقی نه‌یانتوانی ساتێك به‌رگری له‌ خاکی عیراق بکه‌ن له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌کانی نزیک کوردستان به‌ ناوچه‌ دابراوه‌کانیشه‌وه‌  و هه‌ر به‌ گوێبیستی هاتنی هیزه‌کانی داعیشی تیرۆریست هه‌لاتن مۆله‌گه‌کانیان چۆلکرد ، نازناوی ناوچه‌ دابراوه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ ده‌که‌وێته‌ سنووری ماده‌ی 140 ئیتر هه‌لگیرێ و بسرێته‌وه‌ ، له‌مه‌و دوا به‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی کوردستان بناسێندرێ و ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ خاکی دایک وه‌ هه‌روه‌ها بریاری فه‌رمی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان رابگه‌یه‌نرێ له‌سه‌ر نه‌گه‌راندنه‌وه‌ی نازناوه‌ کۆنه‌که‌ی که‌ ناوچه‌ دابراوه‌کان بوو، هه‌روا نه‌ کێشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کورستان له‌و شوێنانه‌ و پته‌وکردنی سه‌نگه‌ره‌کان و سابت کردنیان له‌ سنوری کوردستان .

ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان له‌ دانیمارك پالپشت و پشتگیری خۆمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان راده‌گه‌ینین هه‌روا به‌ناوی ئاماده‌بووان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی ئه‌ندامی کۆمه‌له‌که‌مان ئاماده‌باشی خۆ مان راده‌گه‌ینین که‌ له‌ ئێستاو له‌ داهاتووشدا ئاماده‌ین شان به‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان وه‌ ك پێشمه‌رگێک به‌شداربین له‌ به‌رگه‌ریکردن له‌ خاکی نیشتمان و پاراستنی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان و وه‌ هه‌ر ئه‌رکێکی پێمان بسپێردرێ هه‌ر IMG_3289IMG_3288IMG_3287پێشمه‌رگه‌ی جارانین ئاماده‌ین بۆ جێ به‌جێ کردنی .