کۆمیته‌ی دانیمارک له‌ گه‌ل رێکخستنه‌کانی ڤایله‌‌ بۆ تاوتوێ چه‌ند ته‌وه‌رێک و کارو چالاکییه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌

DSC07723به‌مه‌بستی تاوتوێکردنی گۆرانکاریه‌کان و بارودۆخی ئێستای کوردستان و هه‌‌لسه‌نگاندن و به‌دواداچوونی کارو چالاکییه‌کان و ئاماده‌کاری بۆ کارو چالاکیه‌کانی داهاتوو  به‌ئاماده‌بوونی  کارگێری کۆمیته‌ وشیار جه‌لال له‌ گه‌ل ئه‌نجومه‌نی که‌رتی ڤایله‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری هۆرسنه‌س به‌رێوه‌ چوو..

پێشه‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت یوسف ئه‌حمه‌د ده‌ستی پێکرد

دواتر له‌لایه‌ن بەرپرسی کەرت باسی لە کار و چالاکیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ کرا، ئاماژه‌شی کرده‌ ئاماده‌کاری بۆ کارو چالاکی داهاتووشی به‌تایبه‌تیش به‌شداری و ئاماده‌بوونیان له‌ کۆر و کۆبوونه‌وه‌ی رێپێوانه‌کانه‌کان بۆ پشتیوانیکردنی هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تیش رۆژئاوای کوردستان له‌ دژ ده‌ست درێژیه‌کانی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌کانی ناسراو به‌ داعیش ، به‌ ناوی سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانیشه‌وه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی سه‌نگه‌ری به‌رگریکردن دووپات کرده‌وه‌.

دواتر کارگێری کۆمیته‌ وشیار جه‌لال به‌ناوی کۆمیته‌وه‌ ‌ده‌ستخۆشی لێکردن بۆ ئه‌و کارو چالاکیانه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌.

له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا کارگێری کۆمیته‌  ئاماژه‌ی کرده‌ بارودۆخی ئێستای کوردستان به‌تایبه‌تی و عیراق و ناوچه‌که‌ به‌گشتی. هه‌روا له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌ نه‌به‌ردییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌گشتی و یه‌کێتییمان به‌ تایبه‌تی له‌ روبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌کداره‌ تیرۆرسته‌کانی داعش.

لێره‌دا به‌ناوی سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کانیشه‌وه‌ سه‌ری رێز و نه‌وازشیان نواند بۆ گیانی پاکی‌ سه‌رجه‌م شه‌هیدان و به‌تایبه‌تیش شه‌هیدانی ئه‌م دواییه‌. به‌ ناوی ئاماده‌بوانیشه‌وه‌ سلاوی گه‌رمی شۆرشگێرانه‌ی ئاراسته‌ی یه‌که‌ یه‌که‌ی پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کرد. به‌ناوی کۆمیته‌شه‌وه‌ پشتیوانی خۆیانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپاتکرده‌وه‌ له‌دژ ده‌ست درێژیه‌کانی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌کانی داعیش.

به‌و مه‌به‌سته‌ش به‌پێویستی زانی کارو چالاکییه‌کان چرتربکرین  بۆ ناساندنی ئه‌و تیرۆریستانه‌و کاره‌ ناره‌وا و نا مرۆڤایه‌تیه‌کانیان، هه‌روا جه‌خت بکرێ له‌سه‌ر یه‌ک ریزی یه‌کده‌نگی هیزو لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان بۆ روبه‌رووبوونه‌وه‌یان .

دواتر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی که‌رت درێژه‌یان به‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ ئالوگۆرکردنی راوبۆچوونیان له‌سه‌ر کار و چالاکیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کاری داهاتووی که‌رته‌که‌ کرا و چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاریان پێشکه‌ش کرد.

DSC07725 (1)