انیمارك: چالاکیەکان بۆ پشتگیری لە پێشمەرگەو شەرڤانانی کۆبانی بەردەوامە


DSC_0400

کوردستانیانی دانیمارك به‌تایبه‌تی شاری ئارهوش به‌رده‌وامی به‌ر پشتیوانی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ به‌رخۆدانی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به‌گشتی و رۆژئاوای کوردستان (کۆبانی ) به‌تایبه‌تی

به‌ مه‌به‌ستی  پشتیوانی کردنی به‌رخۆدانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تیش رۆژئاوای کوردستان (کۆبانی) له‌و به‌رگرییه‌ قاره‌مانانه‌یان له‌ دژی هێرشه‌ درندانه‌کانی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌کانی ناسراو به‌ داعیش، رێکخستنه‌کانی ئارهوس به‌ هاوکاری کۆمیته‌ دانیمارك و ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی په‌یه‌ده‌و پژاک و  شه‌وێکی خێزانی  له‌ شاری ئارهوسی دوورگه‌ی یولاندی دانیمارك به‌رێوه‌چوو،.

سه‌ره‌تا ئێواره‌که‌  به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب به‌ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان له‌گه‌ل سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ره‌قیب و دواتر  سرودی مه‌شخه‌لان ده‌ستیپێکرد، پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت سه‌باح ئیبراهیم ئه‌ندامی کۆمیته‌ مه‌حمود عه‌زیز ئاماده‌بووان به‌خێر هێنرا.

دواتر نوێنه‌ری په‌یه‌ده‌ ئیبراهیم ئیبراهیم ، باسی له‌ ره‌وشی رۆژئاوای کوردستان و قاره‌مانییه‌کانی پیشمه‌رگه‌کانی کۆبانی و به‌رخۆدانیان به‌رامبه‌رهێرشه‌ درندانه‌کانی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌وکانی ناسراو به‌ داعش و هاوکارییه‌ بێ شه‌رمه‌کانی حکو‌مه‌تی تورکیا بۆ تیرۆریسته‌کان شه‌رمه‌زارکرد، هه‌ره‌وا ئاماژه‌ی کرده‌  پێشره‌ویه‌کانی  پیشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و تێکشکاندنی هێرشه‌کانی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌کان و ئازادکردنی چه‌ند گوندێك و تێکشکاندن و پاشه‌کشه‌پێکردنی چه‌گته‌ تیرۆریسته‌کانی ناسراو به‌ داعیش ، هه‌روا سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی دانیمارکی ی.ن.ك کرد بۆ بانگهێشتکردنیان بۆ ئه‌م شه‌وه‌ پشتییوانیه‌.

پاشان سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك دوای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بووان ده‌ستخۆشی ‌ ئاراسته‌ی  کوردستانیانی دانیمارك کرد  به‌گشتی و کوردستانیانی ئارهوس به‌تایبه‌تی به‌ به‌رده‌وامی دانیان به‌ خۆپیشاندان و رێپێوانه‌کانیان بۆ پشتیوانیکردن له‌ به‌رخۆدانی پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تیش رۆژئاوای کوردستان ( کۆبانی). ، هه‌روا به‌ناوی کۆمیته‌و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانه‌وه‌ سلاوی شۆرشگێرانه‌ی ئاراسته‌ی یه‌که‌ یه‌که‌ی یێشمه‌رگه‌ نه‌به‌رده‌کان ده‌کات که‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان  له‌ کۆبانی له‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریکردنن ، توانیویانه‌ له‌ مێژووی کورد و ناوچه‌که‌دا داستانێک تۆمار بکه‌ن که‌ له مێژوودا که‌م وێنه‌یه‌ ، به‌و به‌رگریکردن و به‌رخۆدانیان توانیان دل و ده‌روونی زۆربه‌ی خه‌لکی جیهان بهه‌ژێنن و ناوی کۆبانی و قاره‌مانیه‌کانی پێشمه‌رگه‌کان بخه‌نه‌ سه‌ر زاری زۆربه‌ی زۆری خه‌لکی دونیاو میدیاکانی جیهان، جا بۆ ئێمه‌ش و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان پێویست ده‌کات له‌و هه‌ل ومه‌رجه‌دا شان به‌شانی به‌رگریکردن و قاره‌مانیه‌کانی پێشمه‌رگه‌کانی ولات پارێزی کوردستان، به‌تایبه‌تیش رۆژئاوای کوردستان کۆبانی  کارو چالاکی و کۆبوونه‌وه‌کانمان چرتر بکه‌ین له‌ پێناو گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌لکی کوردستانمان به‌ تایبه‌تیش له‌ رۆژئاوای کوردستان له‌ کۆبانی که‌ له‌ ده‌ر‌ئه‌نجامی  ده‌ستدرێژییه‌کانی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی داعیش که‌ به‌ هێرشه‌ درنده‌کانی رووبه‌رووی کوردستان بۆته‌وه‌.

دواتر نوێنه‌ری پژاك دوای خۆشحالی ده‌ربرین بۆ ئه‌و شه‌وه‌ پشتیوانییه‌ ئاماژه‌ی کرده‌ کارو چالاکییه‌کانی ئێستایان که‌ له‌ مانگرتن و رێپێوانه‌کان پێك هاتبوو که‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ  به‌رده‌وامی ده‌بێ بۆ پشتیوانی کردنی به‌رخۆدانی کۆبانی که‌ چه‌ندین چالاکی به‌ خۆوه‌ ده‌گرێ هیوای خواست ئاماده‌بن هه‌روا ده‌سخۆشیشی لێکردن بۆ ئه‌و شه‌وه‌ پشتیوانیه‌..

له‌میانه‌ی شه‌وه‌ پشتیوانیه‌که‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانیشه‌وه‌  به‌ هۆنراوه‌و په‌خشان به‌ پشتیوانی کردنی به‌رخۆدانی پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان به‌گشتی و به‌رخۆدانی کۆبانی رازاوه‌، هه‌روه‌ها شه‌وه‌ پشتیوانیه‌که‌ به‌ جۆره‌ها گۆرانی نه‌ته‌وایه‌تی و سرودی نیشتمانی و چالاکی مندالان و هه‌روا به‌ جۆره‌ها خواردنی کورده‌واری که‌ ئاماده‌بوان له‌ گه‌ل خۆیانا هێنابووی شه‌وه‌که‌ درێژه‌ی پێ درا.

له‌ کۆتاییدا ئاماده‌بووان پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رخۆدانی پیشمه‌رگه‌ کانی کوردستان و به‌تایبه‌تیش رۆئاوای کوردستان کۆبانی دووپات کرده‌وه‌و  هاوکارییه‌ بێ شه‌رمه‌کانی حکومه‌تی تورکیاش بۆ چه‌ته‌ تیرۆریسته‌کان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن.

هه‌ر له‌ میانه‌ی ده‌سپێکردنی شه‌وه‌ پشتیوانیه‌که‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری شه‌وه‌که‌وه‌ که‌ پێك هاتبوون له‌ کارگێری کۆمیته‌ وشیار جه‌لال و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ جافه‌ر وه‌یسی و مه‌حمود عه‌زیز و به‌رپرسی که‌رت سه‌باح ئیبراهیم به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ میوانان و ئاماده‌بوان کرا له‌ دوای کۆتایی هاتنی به‌ خۆشحالیشه‌وه‌ به‌ رێکران .

DSC_04000f64f9f860ca1671d72f91151674932ac460d3a9e66a4e6f9c8ee7e054df8f01


8a69f0fe6c943401d9c405cf600b1a31ad927860a893b2341d6ac8354bd970cf 8d5393df22213883c44c58b5cd98422775675808c90460e3a03fbe94f3e8c6a2 b4f05a89f900e58ecb971f0c52305b013d118bf215163fa3bba8b0a013a44f34
DSC_0454 DSC_0459 DSC_0464 DSC_0466 DSC_0469 DSC_0470 f65eb886dcbef828c4a74e193fbc80a26d166ab7d29cc94eae38123190af1e20 f84e6327c043370e4f35728afcfca9805506b7f486544d2e1385c6dfc35c5701