دانیمارك / کوردستانیانی دانیمارك به‌تایبه‌تی شاری ئارهوش به‌رده‌وامی به‌ر پشتیوانی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ به‌رخۆدانی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به‌گشتی و رۆژئاوای کوردستان (کۆبانی ) به‌تایبه‌تی

IMG_3403

له‌سه‌ر بانگهێشتی کۆمیته‌ی دانیمارك  له‌ باره‌گای کۆمیته‌ له‌شاری ئارهوس به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردارمحه‌مه‌د و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی کۆمیته‌  جافه‌ر وه‌یسی و مه‌حمود عه‌زیز و به‌رپرسی که‌رتی ئارهوس سه‌باح ئیبراهیم له‌گه‌ل نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عراق و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی یه‌که‌تیی دیموکراتی(په‌یه‌ده‌) و حزبی پێشکه‌وتووی دیموکراتی کوردی سوری و پارتی دیموکراتی کوردستان سوریا‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا چه‌ند ته‌وه‌رێکی ته‌وه‌رێکی گرنگ ده‌رباره‌ی بارودۆخی کوردستان به‌گشتی

و به‌تایبه‌تیش رۆژئاوای کوردستان ( کۆبانی) تاوتوێکرا هه‌روا له‌سه‌ر وه‌گه‌رخستنی رۆلی کوردستانیان له‌ دانیمارک به‌گشتی و له دورگه‌ی یولاند به‌تایتبه‌تی ‌و زیاتر به‌رچاوکردنی به‌رشداریکردنیان له‌ کاروچالاکییه‌کان له‌ وهه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستا له‌دژ ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشه‌ درندانه‌یه‌ی چه‌ته‌ تیرۆسته‌ شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانی ناسراو به‌ داعیش بۆ سه‌ر کوردستان به‌تایبه‌تیش رۆژئاوای کوردستان ( کۆبانی) گفتووگۆکرا. سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رێز لێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستاب و به‌خێر هێنانی ئاماده‌بوون له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د ده‌ستی پێکرددواتر سه‌ردار محمه‌مه‌د به‌ناوی سه‌رجه‌م به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌وه‌ سه‌ری رێز و نه‌وازش ده‌نوێنین بۆ شه‌هیدانی به‌رگریکردن له‌ کوردستان به‌گشتی و رۆژئاوای کوردستان به‌تایبه‌تی ، هه‌روا به‌ناوی کۆبوونه‌وه‌که‌شه‌وه‌ سلاوی به‌رخۆدانی و شۆرشگێرانه‌ ئاراسته‌ یه‌که‌ یه‌که‌ی یێشمه‌رگه‌ نه‌به‌رده‌کان کرد که‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان له‌ کۆبانی له‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریکردنن ، توانیویانه‌ له‌ مێژووی کورد و ناوچه‌که‌دا داستانێک تۆمار بکه‌ن که‌ له مێژوودا که‌م وێنه‌یه‌ ، به‌و به‌گریکردن و به‌رخۆدانیان توانیان دل و ده‌ه‌روونی زۆربه‌ی خه‌لکی جیهان وبهه‌ژێنن و ناوی کۆبانی و قاره‌مانیه‌کانی پێشمه‌رگه‌کان بخه‌نه‌ سه‌ر زاری زۆربه‌ی زۆری خه‌لکی دونیاو میدیاکانی جیهان، جا بۆ ئێمه‌ش و سه‌رجه‌م هیز و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان پێویست ده‌کات له‌و هه‌ل ومه‌رجه‌دا شان به‌شانی به‌رگریکردن و قاره‌ماییه‌کانی پێشمه‌رگه‌کانی وه‌لات پارێزی کوردستان و به‌تایبه‌تی رۆژئاوای کوردستان کۆبانی کارو چالاکی و کۆبوونه‌وه‌کانمان چرتر بکه‌ین له‌ پێناو گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌لکی کوردستانمان به‌ تایبه‌تیش له‌ رۆژئاوای کوردستان له‌ کۆبانی که‌ له‌ ده‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌کانی داعیش و به‌ هێرشه‌ درندانه‌کانی رووبه‌رووی کوردستان بۆته‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ پێویستیان زانی به‌رده‌وامی به‌م جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ ‌ بده‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزب و هێزه‌ کوردستانیه‌کان و رێکخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان ، به‌تایبه‌تیش ره‌وه‌ندی کوردی که‌ هه‌ر هه‌مووی ده‌گرێته‌وه‌ له‌ژێر چه‌تری ناوه‌ندێکدا و وه‌گه‌رخستنیان له‌ کات و ساته‌ پێویستیه‌کاندا له‌گه‌ل گۆرانکاریه‌ هه‌نووکه‌ییه‌کان وه‌ک ده‌سته‌ گولێك له‌ ئارادابن بۆ پالپشت کردنی داخوازیه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان و روسواو مه‌حکومکردنی به‌کارهێنانی زمانی هێز و سه‌ربازی و کاری نامرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردمان له‌ سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستاندا، به‌ تایبه‌تیش له‌ دژی ده‌ستدرێژێ و هێرتشه‌ درندانه‌کانی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌کانی ناسراو به‌ داعیش بۆ سه‌ر کوردستان به‌تایبه‌تیش هیرشەکانی سەر کۆبانی و بیدەنگی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و بێ هەلوێستیان لەبەرامبەر تورکیا ڕوسواو مەحکوم کرد.دواتر نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌کانی ئاماده‌بووی کۆبوونه‌وه‌ به‌شداری گفت وگۆیه‌کان بوون و راو بۆچونیان ئالوگۆر کرد له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی کۆبوونه‌وه‌که، هه‌روا پشتیوانی خۆشیان دووپات کرده‌وه‌ بۆهێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تیش پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی ولات پارێزه‌رانی کۆبانی . ده‌ستخۆشیشیان له‌ به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك سه‌ردار محه‌مه‌د کرد بۆ بیرۆکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌. نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کانی ئاماده‌بووی کۆبوونه‌وه‌که‌پاردتی دیموکراتی کوردستان / عیراق نوێنه‌رانی ناوچه‌ی دانیمارک به‌ختیار ره‌ئوف و محمه‌د عبدالله‌ پارتی یه‌کێتیی دیمو‌کراتی (په‌یه‌ده‌) نوێنه‌رانی کۆمیته‌ی دانیمارك هه‌ڤالان ئه‌حمه‌د خه‌لۆ و سه‌لاح مستۆ و لوند هادیحزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران / به‌رپرسی کۆمیته‌ هه‌ڤال جه‌مشید خه‌سره‌ویپارتی پێشره‌وی دیموکراتی کوردی سوری/ به‌رپرسی کۆمیته‌ دانیمارك هه‌ڤال عه‌بدالله‌ ئۆدیسپارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا / به‌رپرسی کۆمیته‌ هه‌ڤال یوسف سلێمان بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه‌ڤال به‌رزان فه‌تاح و حزبی دیموکراتی کوردستان هه‌ڤال حسێن حه‌سه‌ن زاده‌ له‌به‌ر سه‌رقالیان له‌و کات و ساته‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ر کارو چالاکی تر بۆیان نه‌کرا ئاماده‌بن به‌لام له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ل به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د ئاماده‌بوونی خۆیان ده‌ربری بۆ هه‌ر پیشنیارێکی کۆبوونه‌وه‌که‌.

57db9766dac848d72fcc73255ccdddc7ca9477580d413f6b98da599601657305 9461b8ffa5280ea3b7d05f61054c41246cf362880a45573f8545737704571472 b50939f63348cb4f41c09f4f50e78106041c5851f9427c97eb87d5255015a206 bc43e18b459113f1c7730844ce56c20ac6bf61591e2688f0c8e4ca7165cc686d e0d2fa8d82b429bd61fe0bc0fe0c66cac1c08e6c6d9832ab1211ea4513418205 e030b713ffcc889e96a7b20902831850fc938fded7ac86582a829a5f22dc8121 IMG_3403 IMG_3404 IMG_3405 IMG_3406