سلێمانی..كۆڕێك بۆ نه‌وال سه‌عداوی سازده‌كرێت

newals

ه‌مڕۆ 26-11-2014 كۆڕێك بۆ نه‌وال سه‌عداوی نووسه‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب له‌ هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی سازده‌كرێت.

 نه‌وال سه‌عداوی  ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی سه‌عات 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن قاوه‌خانه‌ی كلتورییه‌وه‌ كۆڕێكی بۆ سازده‌كرێت، كه‌ سه‌رجه‌م هه‌وادارانی له‌ سلێمانی و به‌شێك له‌ ئه‌دیبان و نوسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌ ده‌بن.
له‌ كۆڕه‌كه‌دا نه‌وال سه‌عداوی باس له‌ چه‌ند بابه‌تێك ده‌كرێت، له‌وانه‌ باس له‌ تواناو هێزی ژنانی كورد ده‌كات ‌  به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به‌ تیرۆرستانی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌ی هانداوه‌ سه‌ردانی كوردستان بكات، داكۆكیكردن و پشتگیریكردنێتی بۆ ئه‌و ژنه‌ به‌هێزانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌گشتی و كوردستانی باشوور و رۆژئاوا به‌تایبه‌تی.
هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا نه‌وال سه‌عداوی باس له‌و رێساو یاساو بابه‌تانه‌ ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ دۆسیه‌كانی ژنان، هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌شدا باس له‌ ژیانی خۆی و كاره‌كانی ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌و كارانه‌ی بۆ ژنان ئه‌نجامیداوه‌.