دانیمارک – لەڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان مێزگردێک بەڕێوەچوو

image2

‌ئێوارەی 11/27 سەنتەری کلتوری کوردی لەڤالبی ، ئێوارە مێزگردێکی لەخۆگرت، لەژێرناونیشانی(ئەنجامی توندو تیژی بەرامبەرژنان وئاکامەکانی لە سوریا و ناوچەکە ) کەهەریەکە لە ناوەندی چالاکی ژنانی کورد و کۆمەڵەی ژنانی راوێژکاری کۆمەڵایەتی ئامادەکاری و بەڕێوەیان برد 

‌سەرەتای ئێوارەکە دوای بەخێرهێنانی ئامادەبوان ، بۆڕێزلێنان لەگیانی پاکی ژنانی شەهید و گشت ئەو ژنانەی بەهۆی توندوتیژیەوە گیانیان لەدەستداوە ساتێک بێدەنگی ڕاگیرا،

‌پاشان ئانە ڤۆگن (Arne Vågen ) لە ڕێکخراوی خاچی سوری دانیمارکی ووتەیەکی پێشکەشکرد لەسەر کاروچالاکیەکانی ڕێکخراوەکەیان لەسەر دۆسیەی ژنان ، ووتی لەدانیمارک 45 ڕێکخراوی جۆراوجۆرهەیە بۆداکۆکی لەژنان وکچان ، لەمڕۆدا کەڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیە ، 25  ڕێکخراومان بۆئەمڕۆژە کۆڕو کۆبوونەوەو چالاکی ئەنجام ئەدەن ، لەدرێژەی باسەکەیدا تیشکی خستەسەر توندوتیژی بەرامبەرژنان لە جیهان بەگشتی و لەناوچەی

‌ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی ، لەبارەی توندوتیژی و دەستدرێژی بۆسەر ژنان و منداڵان سەربری ئەوەی زۆرهەوڵدراوەو ڕێگری لێبکرێ بەڵام راپۆرت و بەدواچوونەکان و ئامارەکان وادەردەخەن ساڵ بەساڵ ڕوولە زیادبوونە ، بۆ نموونە لەمساڵدا لەسەرتاسەری جیهان بەڕێژەی 13,25% لەزیادبووندایە کەئەمە مەترسیدارە و دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان بەجدی بیری لێبکەنەوە و هەولی تەواوی خۆیان بخەنە گەڕ.

‌دواتر ( فیدان یڵدرم) لە ڕێکخراوی ژنانی ئازاد ووتیەکی پێشکەشکرد وتیایدا باسی ڕەوشی ئەمڕۆی ژنان و ئەو توندوتیژی و دەستدرێژیانەی بەژمارەو ئامارێکی کورت خستە ڕوو ، کەتیایدا بەنموونە ووتی 70% ژنان ژیانیان خۆش نییە بەهەر هۆکارێک بێت ، ووتی لەسەرتاسەری جیهان  130 ملیۆن ژن ژیانیان ئاسای نییە و ئازاردراون ، هەروەها لەجیهاندا لەهەر 14 ژن ژنێک توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت ، تەنها لە ئەمەریکا لەهەر دووخولەکدا ژنێک ئازار یان دەستدرێژی دەکرێتە سەر ، لەهەرسالێکدا لە ئەمەریکا نزیکەی 4000 ژن وکچ دەکوژرێن ، لەدواین ئاماردا لە 28 ووڵاتی ئەوروپی کە دیموکراسیان تیابەرقەرارە 62 ملیۆن ژن و کچ ئازاردراون و دەستدرێژیان کراوەتە سەر ،لەووڵاتانی ئەسکەندەناڤیا و ناوجەرگەی دیموکراسیەت  و بەتایبەت لەدانیمارک 52% ی ژنان ژیانیان خۆش نیەو ئازار دەدرێن لە هاوسەرگیری نەگونجاون وجیابوونەتەوە،

‌لەدرێژەی ووتوکەیدا فیدان ئاماژەی بەڕەووشی ژنانی کورد کردوو ووتی سەرباری ئەوەی لەزۆر ناوچەیی جیاجیا دەستدرێژی و ئازاردانی ژنان وکوشتنیان هەیە لەژێر پەردەی ئاین و بەناوی شەرەفەوە ، دیاردەیاکی نامرۆڤانە هەیە کەئەوەش خەتەنەکردنی کچانە ، قێزەوەنترین دەستدرێژی و توندوتیژی لەسەدەی 21 ودنیای جیهانگیریدا کە بەرامبەر ژنان کرابێت بەرامبەر ژن وکچانی کورد کراوە لەلایەن گروپ و تاقمی تیرۆرستەکانەوە بەتایەت داعشەوە کراوەکە وەک کاڵایەک بازرگانیان پێوەدەکەن کە ئەمکارە قێزەوەنترین ونامرۆڤانەترین توندوتیژی و دەستدرێژیە بۆ سەر ژنان ، هەروەها ووتی لەهەمانکاتدا سەربەرزین بە ژنان و کچانی کورد کەئەمڕۆ شانبەشانی براکاننیان بەرخودانو بەرگریکارن لەپێشەوەی سەنگەرەکانی جەنگ لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پارێزگاری و داکۆکی لە خاک و شەرەفی کوردو کوردستان  جێی شانازیە ژن و کچی کورد ئەمڕۆ لەسەرتاسەری جیهان بونەتە سمبولی ئازایەتی و وەرچەرخانی قۆناغێکی نوێی ژنان و  سەلماندنی کەسایەتیەکی ژن .

‌پاش پشوویەکی کورت … هەریەک لە (Trine Porret) ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و (Mikel Larsensen) لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سویدی  بەکورتی ووتەیان پێشکەشکردو ،چەندین بەڵگە و وێنەی وڕاپۆرتان لەڕێگەی شاشەوە پیشانی ئامادەبوواندا، کە گووزارشتبوون لە سەر ڕەوشی توندوتیژی و دەستدرێژی و ئازاردانی ژنان و منداڵان ، هەروەها باسی کێشەکانی کۆمەڵگابوو بەگشتی و هۆکارەکانی باری خراپی خێزانەکان و چەندین بابەتی تر پێشکەشکران ،

‌جێی ئاماژەیە بابەتەکان بەکوردی و دانیمارکی پێشکەشدەکران ، بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی دانیمارک لێپرسراوی کەرتی کۆپنهاگن (هاوڕێ مەحموود) بەشداری ئەو ئێوارە کۆڕەی کرد .

 image1image1 (1)image2image3