فراكسیۆنی سه‌وز جێگرو بڕیارده‌رو وته‌بێژی دیاریكرد

49381829112014_eraq

ه‌مڕۆ 29-11-2014 فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆن ئاڵا تاڵه‌بانی و به‌ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی فراكسیۆن كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو تێیدا به‌كۆی ده‌نگ جێگر و بڕیارده‌ر و وته‌بێژی فراكسیۆن دیاریكرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شوان داودی وته‌بێژی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی سه‌وز كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو تێیدا ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كه‌مان عه‌بدول عه‌زیز كه‌ نوێنه‌ری شاری خانه‌قینه‌ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی فركسیۆن دیاریكرا، هه‌روه‌ها موحسین عوسمان كه‌ ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌، له‌سه‌ر شاری دهۆك، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامان وه‌ك بڕیارده‌ری فراكسیۆن دیاریكرا، له‌دوایشدا به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی فراكسیۆن به‌نده‌ شوان داودی وه‌ك وته‌بێژی فراكسیۆن دیاریكرا.

وتیشی: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فراكسیۆن گفتوگۆیكرد له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ بگاته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

 راشیگه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ فراكسیۆن به‌م شێوه‌یه‌ كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌پێناو باشتر راپه‌راندنی كاره‌كانی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران