گه‌شه‌ دارا: كار بۆ بڕینه‌وه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی (سۆشیاڵ) ده‌كه‌ین

241921122014_1111

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، یاسای ژماره‌ 22 ی ساڵی 2011 كه‌ به‌م دواییانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، دواتر درایه‌ لیژنه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ پێی وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ ئێستادا ناتوانرێت ئه‌و یاسایه‌ كاری له‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌ له‌كاتێكدا ئاراسته‌یان كراوه‌ كه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له‌به‌ر ده‌ست لیژنه‌كه‌یاندایه‌، كه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 21-12-2014 گه‌شه‌ دارا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی سه‌وز تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پڕۆژه‌ی هه‌مواردنه‌وه‌ی یاسای خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان كه‌ یاسای ژماره‌ 22 ی ساڵی 2011-یه‌، كه‌ به‌م دواییانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، له‌كاتێكدا ئاراسته‌ی لیژنه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرا كه‌ 10 پڕۆژه‌ یاسای له‌به‌ر ده‌ستماندا بوو، كه‌ پێشتر خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرابوو.

وتیشی: له‌ ئێستادا كه‌ بڕیاره‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌به‌ر ده‌ستماندایه‌ به‌رنامه‌ی كارمان بۆ داناوه‌، له‌وانه‌ پڕۆژه‌ی هاریكاری و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی (سۆشیاڵ) كه‌ سبه‌ینێ ۆركشۆپی بۆ ده‌كه‌ین.

راشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی بۆ كراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كانیمان ته‌واوكرد، به‌دڵیاییه‌وه‌ كار له‌سه‌ر یاسای خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ین و له‌كوێدا پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه‌بێت به‌ بڕیاری لیژنه‌كه‌مان هه‌مواری ده‌كه‌ینه‌وه‌و كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

PUKmedia سوركێو جه‌لال