نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ی بالای ئایه‌تولا سیستانی وکۆمەلەی خێرخوازی مندائیەکان لە دانیمارك دانیمارك له‌ په‌یوه‌ندییه‌کدا له‌گه‌ل به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك پیرۆزبایی رۆژێ ئالای کوردستان دەکەن

ali alwan

بەبۆنەی رۆژی ئالای کوردستان  نوێنه‌ری نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ی بالای ئایه‌توللا سیستانی له‌ دانیمارك  حاج عه‌لی عه‌لوان  لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە‌گه‌ل لێپرسراوی کۆمیته‌ی دانیمارك سه‌ردار محه‌مه‌د پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی گەلی کورد دەکەن بەتایبەتی و گەلی عیراق بەگشتی ،هەروا ئەو سەرکەوتنانەی یشمەرگەی کوردستانیش بەسەر  (داعشیەکان) دوژمنانی عیراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پیرۆز دەکەن.

هەروا سەرۆکی کۆمەلەی خێرخوازی مەندائیەکان لە دانیمارك بەرێز عبدالرزاق شمخی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەل بەرپرسی کۆمیتە سەردار محەمەد بە بۆنەی رۆژی ئالای کوردستانەوە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی خەلکی کوردستان کرد هیوایان خواست ئالای کوردستان بەسەر سەرجەم پارچەکانی کوردستاندا بشەکێتەوە..

لە بەرمبەردا بەرپرسی کۆمیتە سەردار محەمەد سوپاس گوزاری خۆیانی ئاراسته‌کرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانەیە، هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکەیەکەیان خواست بەتایبەتی گەلی عیراق بەگشتی.