كاروانی شه‌هاده‌ت

42142022122014_01210100

بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان‌و هه‌ڵێنجانی په‌ندو وانه‌ له‌چۆنێتی ژیان‌و شه‌هاده‌تی سه‌ركرده‌‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ له‌كۆڕی خه‌بات ‌و تێكۆشان بۆ رزگاریی كوردستان‌ و گرێدانه‌وه‌ی به‌خه‌باتی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه‌‌و كاروانی شه‌هیدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كوردستانی نوێ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ كه‌ ناوبه‌ناو سه‌رباری لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ناوی (كاروانی شه‌هاده‌ت) ئاماده‌ بكات، كه‌ ئامانج لێی تۆماركردنی چیرۆكه‌كانی شه‌هاده‌ته‌‌و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ له‌وێستگه‌ جیاجیاكانی خه‌باتی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی نوێ.

وه‌ك یه‌كه‌م شه‌هیدی ئه‌و كاروانه‌ش له‌ژماره‌ی دووسبه‌ی (چوارشه‌ممه‌ 24/12/2014) وێستگه‌كانی خه‌بات‌و تێكۆشانی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ عه‌لی عه‌سكه‌ری به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia