دانیمارک – ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان پیرۆزکرا

106164

‌لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی دانیمارکی حزبی دیموکراتی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی ٢٠/ ١٢ /٢٠١٤ بەئامادەبوانی نوێنەری هێزو لایەنە کوردستانیەکان و ئەندام ودۆست و لایەنگران وپێشمەرگەدێرینەکان بەبۆنەی 26ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان ، شەوە ئاهەنگێکیان سازکرد .

‌سەرەتای شەوەکە بەسروودی ئەی ڕەقیب و ساتێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لەڕۆح وگیانی پاکی شەهیدان وخەبات و خۆڕاگری پێشمەرگە و بەرزی ئاڵای کوردستان دەستی پێکرد.

‌ووتاری حزب و پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی هێزو لایەنەکان خوێندرانەوە ، شەوەکە بە خوێندنەوەی هۆنراوە و شیعر و گۆرانی و ئاهەنگ ڕازێنرایەوە.

‌بۆ گەیاندنی پەیامی کۆمیتەی دانیمارکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ شەوەکە ، بەنوێنەرایەتی کۆمیتە هەریەک لە (هاوڕێ مەحموود) بەرپرسی کەرتی کۆپنهاگن و بەیاوەری  ئەندامان حەسەن عزیز و ڕزگار کۆیی بەشداریانکرد.c53c0022aa0a8