دانیمارك/ شاندێکی حزبی تەقەدومی دیموکراتی کوردی سوری سه‌ردانی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك ده‌کات

IMG_3441

به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و له‌نزیکه‌ وه ‌یه‌کتربینین لە ئێوارەی رۆژی ٢٢/١٢/٢٠١٤ شاندێکی حزبی تەقەدومی دیموکراتی کوردی سوری کە پێك هاتبوو لە هه‌ڤال عبداللە ئۆدیس لێپرسراوی کۆمیتەی دانیمارکی(ح.ت.د.ک.س) وهەڤال حسێن ئەندامی کۆمیتە سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی (ی.ن.ك)  یان کرد له‌ بیرۆی کۆمیتە لە شاری ئارهوسی  دورگه‌ی یولاند ولاتی دانیمارك..

شاندەکە لەلایەن سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە و ئەندامانی کۆمیتە جافەر وەیسی ومەحمود عەزیز  پێشوازیان لێکرا .

پاشان بەرپرسی کۆمیتە سەردار محەمەد بەناوی خۆی سەرجەم هەڤالانی کۆمیتەوە بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و خۆشحالی خۆیانی دەربری بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە.

دواتر هه‌ڤال عبداللە ئۆدیس لێپرسراوی کۆمیتەی دانیمارکی(ح.ت.د.ک.س) سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی هەڤالانی کۆمیتە رێکخستنی دانیمارکی( ی.ن.ك) کرد بۆ ئەو پێشوازیە ..

له‌درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا وه‌ك دوو دۆستی دێرینی یه‌کتر هه‌ر دوو لا بیروڕایان گۆڕیه‌وه‌ و زۆر باس و ته‌وه‌ری گرنگ لێدوانی له‌سه‌ر کرا و تیبینی وورد و پێشنیاری په‌سه‌ند خرانه‌ڕوو که‌تێکڕای بۆ پته‌وکردن وخزمه‌تکردن بوو له‌سه‌ر ئاستی ڕیکخستنه‌کانی هه‌ردوولا و دانانی  به‌رنامه‌ی کار و چالاکی هاوبه‌ش له‌ئێستا و داهاتوودا له ‌دانیمارک.

لە میانەی دانیشتنەکەدا باس لە بارو دۆخی ئێستای کوردستان و رۆلی پێشمەرگەی کوردستان کرا بەگشتی لە بەرگرییە قارەمانەکانیان لە جەنگی دژە تیرۆر و تێکشکاندنی مۆلگاکانی چەتە تیرۆرستەکانی داعیش و بەرگریکردن لە خاکی کوردستان و پاراستنی کۆمەلانی خەلکی کوردستان ، هەروا سەرکەوتنە مەزنەکانی  یەک لەدوای یەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرجەم بەرەکانی کوردستان بەگشتی بەرز نرخاند ، ئەو سەرکەوتنە مەزنانەیان لە کۆمەلامی خەلکی کوردستان بە گشتی و پیشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی پیرۆز کرد، هەروا لەمەر ئەو بارو دۆخەش یه‌کریزی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بەگرنگ زانرا، بە پێویستیشیان زانی  ئەو دەرفەتە بۆ نەتەوەكەمان هاتۆتە پێشەوە لەپێناو گەیشتن بەمافە ره‌واکان لەدەستنەدرێن و هەبوونی یەك گوتاری سەرجەم لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانیشیان بە گرنگ زانی.

لە تەوەرێکی تردا باس لە کارو چالاکییە هاوبەشەکان کرا لە بۆنەو یادە نەتەوایەتیەکان بە تایبەتی لە مانگی ئازاری سالی نوێدا، بەو مەبەستەش دانیشتنەکان بەردەوامی پێ دەدرێ بە بەشداری حزب لایەرنەکانی نێو کۆمیتەی هاوکاری بۆ ئامادەسازی. بۆ ئەوچالاکییانە.

لە کۆتاییدا هەردوولا هیوای سەرکەوتنیان بۆ هێزی پێشمەرگە خواست بە گشتی لە پێناو بەگریکردن لە خاک و پاراستنی کۆمەلانی لە دەستدرێژیەکانی دوژمنانی کوردو کوردستان و بەتایبەتیش چەتە تیرۆرستە داعشیەکان، شاندی میوانیش خۆشحالیان دەربری بۆ ئەو میواندارییە،  پاشان لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە و یاوەرەکانیەوە زۆر بەرێزەوە بەرێکران

.  IMG_3441IMG_3438IMG_3437IMG_3439