دانیمارك/ بە به‌شداری وه‌فدی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پێشمەرگە دێرینەکان یادی ١٤ ەمین ساڵه‌ی دامەزراندنی پەیەدە کرایەوە

به‌مه‌به‌ستیی گه‌یاندنی په‌یام و پیرۆزبایی یادی ١٤ەمین ساڵەی دامه‌زراندنی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) کە لە شاری ئۆدەنسەی دوررگەی فیونی ولاتی دانیمارک لەلایەن کۆمیتەی دانیمارکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) بەرێوە چوو. بەومەبەستە شاندێکی هاوبەش به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمەلی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان وکۆمیته‌ی ڕێکخستنی دانیماركی (ی.ن.ك) کە پێك هاتبوو لە لە بەرپرسی کەرتی ئۆدەنسە هەڤال عومەر و کارگێری کەرت وپێشمەرگەی دێرین نەجم احمد امین بەشداریان کرد. Læs resten

کۆمیتەی دانیمارك هەڤالانی رێکخستن و خانوادەکان بەسەردەکاتەوە

کۆمیتەی  رێکخستنی دانیمارك بەمەبەستی هەوال پرسینەوە و بەشداری لە پرسەو سەرەخۆشی وگوێرایەلی پێشنیار و راوبۆچوونیان و گەیاندنی سیاسەت و بەرنامەی یەکێتییمان لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان ناوچەکە بەتایبەتیش لەسەرپرۆسەی ریفراندۆم هەڤالانیی رێکخستن و چەند خانوادەکیان بەسەرکردەوە.

Læs resten

کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك حزبی ته‌قه‌دومی دیموکراتی کوردی سوری به‌سه‌رکرده‌وه

لە رۆژی یەکشەممەی ١٧/٩/٢٠١٧ شاندێکی کۆمیته‌ی رێکخستن که‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌ردارمحه‌مه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ به‌یاوه‌ری کارگێری کۆمیته‌ وشیار جه‌لال و ئه‌ندامی کۆمیته‌جافه‌ر وه‌یسی سه‌ردانی کۆمیته ‌دانیمارکی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆی کوردی سوری له‌ شاری هۆرسنەسی دوورگه‌ی یولاند ده‌که‌ن.. Læs resten